• سکاڵای شەش سەندیکای ئێراقی لەدژ هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەندیکاکانی پارێزەران، ئەندازیاران، رۆژنامەوانان، پزشکان، مامۆستایان و کرێکارانی ئێراقی لەبەر بڕیاری بەرپرسانی کورد بۆ بەڕێوەبردنی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، لەدژ ئەو هەریمە سکاڵایان تۆمار کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی مێهر، ئەو ئەنجومەن و سەندیکایانە دوێنێ سێ شەممە ، ڕایانگەیاند کە بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، باری یاسایی بۆنییە.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقیش دوێنێ سێ شەممە وێڕای نەیارەتی کردن لەگەڵ گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، دەنگیان بە بەڕێوە نەچوونی دا.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە سەروەری و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە.

بەم حاڵەش، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە کوردەکان کردووە، بەشداری ئەو کۆپرسیە بن.

Sep 13, 2017 09:20 Asia/Tehran
بۆچوونت