• نەیارەتی عەشیرەو هۆزەکانی پارێزگای کەرکووکی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوە

عەشیرەو هۆزەکانی پارێزگای کەرکووک، جەختیان کرد لەسەر نەیارەتی شێلگیرانەیان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان، لەو پارێزگایەدا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەدباقر سوهەیل تەمیمی سەرۆک عەشیرەی بەنی تەمیم لەپارێزگای کەرکووک دوێشەو(سێ شەممە) وێڕای ڕاگەیاندنی نەیارەتی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک، رایگەیاند: هەرکەس کە لەمیدیاکان دەرکەوێ و بەناوی ئەو عەشیرەو هۆزانە لایەنگری بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە پارێزگای کەرکووک بێت، هەڵوێستەکانی ناڕاست و تەنیا هەڵوێست گرتنی تاکەکەسییە.

لەهەمان کاتدا، بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی خۆجێی لە کەرکووک، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ پارێزگار، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاریی و سەرۆک عەشیرە عەرەب وکوردەکان و هەروەها ڕێبەرانی ئایینیی ئەو پارێزگایە، دیدار و جارێکی دیکە جەختی کردۆتەوە لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی کوردستان.

حەمیدی ئەلعەبدوڵڵا نووسەری رۆژنامەی لوبنانی ئەلبەنائیش وێڕای وشداری دان لەبارەی شوێنهاتەکانی پێداگریی بارزانی لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، وتی: بە بەڕێوەچوونی شیمانەیی ئەو گشت پرسییە، کوردەکان، ئامادەبوونیان لە حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەدەست دەدەن، سەرۆک کۆماریی ئێراق و ژمارێک وەزارەتخانەی گرینگی ئەو وڵاتە لەدەست کوردەکان دایە.

نووسەری رۆژنامەی لوبنانیی ئەلبەناء بەئاماژە بەهاوبەشیی کوردەکان لە حکومەتی ناوەندیی ئێراق لە بەغدا، وتی: بێتوو هەرێمی کوردستان لە ئێراق جیابێتەوە، هاوکێشەی ئێستا کۆتایی پێ دێ و کوردەکان، بەرەوڕووی زیانێکی قەرەبوونەکراو دەبنەوە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە سەروەری و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە.

بەم حاڵەش مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە کوردەکان کردووە، بەشداری گشت پرسی بن.

Sep 13, 2017 12:06 Asia/Tehran
بۆچوونت