•  ناردنی  پێشمەرگە بە فەرمانی بارزانی بۆ کەرکووک

" مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەوەی وەکوو هەرەشەکانی " حەشدی شەعبی " دژی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ناوی لێوە دەبەن، پێشمەرگە ی بۆ پاریزگای کەرکووک ناردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " حەسەن توران" نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی عێراق لە وتوویژ لەگەڵ  ماڵپەری دەنگ وباسی عێراقی " ئەلمەعلوومە" ڕایگەیاند: ژمارێکی زۆر لە هێزەکانی پەکەکە و دوو تیپ  لە پێشمەرگە لە دۆێنێ (سێ شەممە) وه ، لەناوچەگەلێکی جۆر بە جۆری  ناوەندی پارێزگای کەرکووک  سەقامگیر، وهێزەکانی دیکەی پەکەکە بۆ شارستانی "توزخۆرماتو"  بەڕێکراون.

 نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی عێراق وتیشی: سەقامگیر بوونیی ئەو هێزانە لە کەرکووک، کردەوەیەکی دنە دەرانەیە لە لایەن هەرێمی کوردستانی عێراق  و دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا دەبێ بە ناردنی خێرای هیزەکانی سوپای عیراق ، ئاسایش لە  کەرکووک دامەزرێنی .

 هەر لەم حالەدا " محەممەد ئاغا ئۆغلوو" سەرۆکی نووسینگەی پارتی بزوتنەوەی تورکمانی عێراق لە کاردانەوە بە ئیدعای بارزانی لەمەر ئەوەی کە هەموو لایەنەکانی ئامادە لە کەرکووک ڕێفراندۆم پشت ڕاست دەکەنەوە ، بە ماڵپەری دەنگ وباسی " بەغداد ئەلیۆم" وتی: تورکمانەکان پێبەندی یەکێتی ناوچەکان و گەلی عێراقن و ڕێفراندۆم بووەتە هۆی گواستنەوەی گرفتەکانی نێو خۆی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق .پێداگری " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ؛ ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەره و ڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .

 

Sep 13, 2017 19:57 Asia/Tehran
بۆچوونت