• مۆڵ درانی هێزی پێشمەرگە لە هەندێ ناوچەی کەرکوک

بەرپرسێکی ڕێکخراوی بەدری ئێراق لە کەرکووک رایگەیاند؛ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چەن ناوچەیەکی ئەم پارێزگەیەدا بۆ ئامادەیی لە پێناو بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەقامگیر بوونە.

"مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەو شتەی بە هەڕەشە و مەترسیی هێزەکانی حەشدی شەعبی دژ بە ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ناوی دەبات، ژمارێک هێزی پێشمەرگەی بەڕێ کردووە بۆ پارێزگەی کەرکووک لە باکووری ئێراق.

"محەممەد بەیاتی" لە بەرپرسانی ڕێکخراوی بەدر لە کەرکووک دوێنێ (چوارشەممە) لە وتووێژ لەگەل بنکەی هەواڵیی «بغداد الیوم» وتی: هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوی ئامادەیی بۆ بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە بڕیارە ٢٥ی سێپتەمبەر بەڕێوە بچێ، لیوایەکی لە ناوچەی "توزخورماتوو" سەر بە پارێزگەی سەڵاحەدین"  و زیاتر لە دوو گرووهانی لە جادەی "کفری" و لیوایەکیشی لە ناوچەی "داقوق" لە باشووری پارێزگەی کەرکووک سەقامگیر کردووە.

"محەممەد بەیاتی" پێی داگرت: کێشە و ئاڵۆزی نانەوەی سەربازی، دواهاتی نالەباری دەبێ.

"حەسەن توران" نوێنەری تورکمانەکان لە پەرلەمانی ئێراقیش وتی: سەقامگیر بوونی ئەم هێزانە لە کەرکووک ، هەنگاوێکی دنەدەرانەیە لە لایەن ناوچەی کوردستانی ئێراقەوە و دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا دەبێ خێرا بە بەڕێ کردنی هێزەکانی سوپای ئێراق، ئاسایش لە پارێزگەی کەرکووک دابمەزرێنێ.

سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەر بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە یەکێتی و سەروەریی عێراق ڕاگەیاندووە.

 

Sep 14, 2017 12:55 Asia/Tehran
بۆچوونت