• سەقامگیر بوونی هێزی ئەمریکی لە هەولێر / بەردەوامیی نەیارەتییەکان لەگەڵ گەڵاڵەکەی بارزانی

لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم لە ناوچەی کوردستانی ئێراق کاربەدەستێکی ئێراقی رایگەیاند کە هێزی ئەمریکی لە نزیکی پارێزگەی هەولێر سەقامگیر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی سەوتولعەراق؛ "ئاری هەریسن" سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێشمەرگەی کورد لە پەرلەمانی کوردستان بانگەشەی کرد سەقامگیر بوونی هێزی ئەمریکی لە هەولێر، هیچ مەترسییەک نییە لە سەر ناوچەی کوردستانی ئێراق.

بە وتەی "ئاری هەرسین" هێزی ئەمریکی لە ناوچەی "مەخموور" هەڵکەوتوو لە نزیکی پارێزگەی هەولێر سەقامگیر بوونە.

بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەوەش بە پەرە سەندنی نەیارەتییەکان لەگەڵ جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی ڕفراندۆم لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، فراکسیۆنی هۆز و عەشیرەتەکانی ئێراق خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم ڕفراندۆمە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی "سومریە" ؛ «عبود العیساوی» سەرۆکی فراکسیۆنی هۆز و عەشیرەتەکانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، داوای لە دەوڵەت، پەرلەمان و گرووپ و کۆتلە سیاسییەکان کرد تا بەرەنگاری ئەم ئاژاوە تازە سەرهەڵداوە لە ئێراقدا ببنەوە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلعالەمیش ڕۆژی چوارشەممە راپۆرتی دا؛ ئەنجومەنی پارێزگاریی سەڵاحەدین لە باکووری ئێراق بە زۆرینەی دەنگ نەیارەتی خۆی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەم پارێزگەیە دەربڕیوە.

پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە پێداگری لە سەر نایاسایی بوونی گەڵاڵەی ڕفراندۆم لە ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە، کاربەدەستانی هەرێمی بانگ کرد بۆ وتووێژ و دانوستان لەگەڵ بەغدا. پەرلەمانی ئێراقیش لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەیدا دەنگی نەرێنی دا بە گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم لە ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە و بەڕێوە بردنی ئەو ڕفراندۆمەی بە نایاسایی لە قەڵەم دا.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ژمارێک نوێنەری پەرلەمانی ئێراق خەریکی کۆ کردنەوەی ئیمزا و واژۆ بۆ سەندنەوەی دەنگی متمانە لە "فوئاد مەعسووم"ی سەرۆک کۆماری ئێراقن لەبەر بێدەنگە لێکردنی بەرامبەر بە مەسەلەی بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم لە ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتەدا.

"عەلی بەدیری" نوێنەری بەرەی "ئیسڵاح"ی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سومریە وتی: سەرۆک کۆماری ئێراق پێبەند نەماوە بەو سوێندەی کە بۆ پاراستنی ئاسایش و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق و گەلەکەی خواردوویەتی و بە بێدەنگە لێکردنە پاساهەڵنەگرەکەی لە ڕاستیدا یەکێتی و یەکدەنگیی ئێراقی خستۆتە مەترسییەەوە.

سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەر بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە یەکێتی و سەروەریی خاکی ئێراق ڕاگەیاندووە.

 

Sep 14, 2017 13:37 Asia/Tehran
بۆچوونت