• نەیارەتیی تورکیا لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

تورکیا دیسان نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر بە بەڕێوەچونی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا دیسان وێڕای بە نایاسایی زانینی  بەڕێوەچونی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ڕایگەیاند: بێتوو مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم سوور بێ لە سەر بەڕێوە بردنی ئەم ڕفراندۆمە، خۆی دەبێ باجەکانیشی بدات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە داکۆکی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئێراق لەمەڕ بە نایاسایی ڕاگەیاندنی  بەڕێوەچونی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق پێی داگرت؛ بڕیاری کوردەکان لە سەر بەڕێوەبردنی ئەم ڕفراندۆمە، بڕیارێکی هەڵەیە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی کوردستانی  ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.

سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەر بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم، بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیانیان لە یەکێتی وسەروەریی خاکی ئێراق ڕاگەیاندووە.

 

Sep 14, 2017 13:44 Asia/Tehran
بۆچوونت