• سەفەری سەلیم جبووری بۆ هەولێر بە مەبەستی  دیدار لە گەڵ بارزانی -پەژارە دەربڕینی ئەندامی شاندی سەرۆکی پەرلەمان لەو سەفەرە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەمە بە مەبەستی دیدار لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتە هەولێر .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیسنا  و بەگێڕانەوە لە سومریە نیوز سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ بە مەبەستی  دیدار لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەردانی هەولێری کردووە .   نووسینگەی  مێدیایی جبووری ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند . کوردستانی ئێراق لە 25 سێپتامبر  سەرەڕای نەیاریەتی بەغدا ؛ وڵاتانی ناوچەیی و کۆمەڵگای جیهانی لە گەڵ کۆپرسی سەربەخۆیی کوردستان ئەو کۆپرسیەی بەڕێوە برد . هەمام حەموودی  ئەندامی شاندی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی پەرلەمانی   ئێراق پەژارەی خۆی دەربڕی و وتی  من بە جبووری سەبارەت بە   سەفەری بۆ هەولێر  وشداریم دا  ئەو سەفەرە پەیوەندیەکی  لە گەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە  نیە . حەموودی وتی : ئەو سەفەرە  بۆ دیداری  تاکەکەسی لە گەڵ مەسعوود بارزانیە و  لە ڕوانگەی ئێمەوە هیوابڕاوە . ناوبراو جەختی کرد   ئەو سەفەرە لە ڕێبازی نەیاریەتی  نوێنەرانی پەرلەمانە کە هەموویان دژی ڕێبەرانی هەرێم کە کۆپرسی  سەربەخۆییان بەڕێوە برد  دەنگیان دا ئەو سەفەرە هەرگیز  ڕای  بارزانی ناگۆڕێت  و قەیران تەنیا دوای هەڵوەشانەوەی ئاکامی کۆپرسیەکە چارەسەر دەبێت .

Oct 08, 2017 18:28 Asia/Tehran
بۆچوونت