• نەیارەتیی هەولێر لەگەڵ مەرجی حکومەتی ناوەندیی ئێراق بۆ وتووێژ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیعایه ی کرد: بەرپرسانی کوردستان بۆ چارەسەریی کێشەی بەدیهاتوو لەنێوان بەغداو هەولێر، خوازیاری وتووێژی جیددی لەگەڵ بەغدان بێ هێچ پێش مەرجێک.

حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، لەم دواییەدا یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتەی بە "سەرچاوەی سەرەکی" لە وتووێژ لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق زانی و پێی داگرت: بەمەرجی پێبەندبوونی ئەو ناوچەیە بە دەستوور و هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی ئامادەیە لەگەڵ هەولێر وتووێژ بکات.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتیی جیهانی و کاردانەوەی شێلگیرانەی حکومەتی ئێراق ٢٥ی سیپتەمبەر بە خولیای تاکەکەسیی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووداو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوێنێ یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی هەروەها پێشوازی کرد لە دانیشتنی حەوتەی داهاتووی فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش کە بڕیارە نۆڤمبەری داهاتوو بەڕێوەبچێ، وتی: جارێ لایەنە سیاسییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکان، ڕێک نەکەوتوون.

Oct 09, 2017 08:18 Asia/Tehran
بۆچوونت