• یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لێژنه‌یێکی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی پێک­ده‌هێنێت

نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای­گه‌یاند که‌ پارته‌که‌ی بڕیاری داوه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا لێژنه‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال پێک­بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌ لێدوانێک بۆ ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌واڵی عێراق ده‌ڵێت: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی مام جه‌لال لێژنه‌یێکی تایبه‌ت بۆ دیاری کردنی جێگره‌وه‌ی سکرتێری گشتیی پارته‌که‌ پێک­ده‌هێنێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌ پێشنیاره‌کانی خۆی ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌کات و ئه‌وانیش تاوتوێیان له‌سه‌ر ده‌که‌ن.

ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ریشی بڕی: وه‌ک په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی تا کاتی دیاری کردنی سکرتێری نوێ هه‌ستێت به‌ ئه‌رکه‌کانی سکرتێری گشتیی حزبه‌که‌.

Oct 10, 2017 20:43 Asia/Tehran
بۆچوونت