• پێداگریی بزووتنەوەی گۆڕان لە سەر کشانەوەی هەموو کاربەدەستانی ئێستای کوردستانی ئێراق

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان (التغییر) خوازیاری لە کار کشانەوەی هەموو کاربەدستانی ئێستای ناوچەی کوردستانی ئێراق و پێکهاتنی دەوڵەتی کاتی لە هەولێر بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە کەنالی ئێراقیی سومریە نیوز؛ "شۆڕشی حاجی" وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: هەروا کە "مەسعوود بارزانی" لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق کشایەوە، لە کار کشانەوەی هەموو کاربەدەستانی کورد کە کەسانێکی ناکارامە و هەرەس هێناون تەواو پێویستە.

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: کاربەدەستانی  ئێستای  هەرێمی  کوردستانی ئێراق توانای ئەوەیان نییە  لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لە بەغدا دانوستان بکەن.

دەورەی سەرۆکایەتیی ١٢ ساڵەی "مەسعوود بارزانی" بە سەر ناوچەی کوردستانی ئێراق یەکەمی نۆڤەمبەری  ئەمساڵ بە شێوەی فەرمی کۆتایی هات و ئەو نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی بەجێ هێشت.

هاوکات لەگەڵ لەکارکشانەوەی "مەسعوود بارزانی" ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق، جەختی کرد لە سەر دادگەیی کران و سزادرانی لەبەر ئەو جەنایەتانەی کە کردوویەتی.

دوابەدوای لەکارکشانەوەی "مەسعوود بارزانی" "نێچیرڤان بارزانی" برازاکەی ، بۆتە بەرپرسی دانوستانی نێوان هەولێر و دەوڵەتی بەغدا.

 

Nov 09, 2017 10:39 Asia/Tehran
بۆچوونت