•  پەرە سەندنی ژۆماری قوربانیان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی ناوچەی کوردستانی  ئێراق

سەروکی ئیدارەی تەندورستی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو لەو هەرێمە دا گەیشتە حەوت کوژراو و زیاتڕ لە 300 بریندار .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  فارس و بە گێڕانەوە  لە کاناڵی کورد زمانی ڕووداو  " ڕێکەوت حەمە ڕەشید "  سەروکی  ئیدارەی  تەندوروستی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  ڕۆژی دووشەمە  ڕایگەیاند  ژوماری کوژراوانی  بوومەلەرزەکە  گەیشتووەتە  حەوت کەس کە  چوار کەس لە شاری دەربەندیخان  ،دوو کەس لە گەرمیان و کەسێکیش لە سلێمانی بووە . سەرۆکی ئیدارەی تەندوروستی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  وتیشی  : 321 کەس بۆ دەرمانکران  گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە کە 120 کەس لەوان   برینەکانیان  توندە و 201 کەسی دیکەش دۆخیان  باشترە .  بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی  زیاتر لە حەوت   ڕیشتر  شەوی  دووشەمە بەشگەلێکی زۆر  لە وڵاتی  ئێراق و ناوچە ڕۆژئاواییەکانی  کۆماری ئیسلامی  ئێرانی هەژاند . ناوەندەکانی تۆمار کرانی  بوومەلەرزەی  ئێران و ئەمریکا  ناوەندی  بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەویان   ناوچە سنوورەیەکانی نێوان ئێراق و ئێران  دوو  پارێزگای  سلێمانی ئێراق و کرماشانی ئێران  ڕاگەیاندووە .

Nov 13, 2017 17:53 Asia/Tehran
بۆچوونت