• کوردستانی ئێراق: ڕێز دەگرین لە دەنگی دادگەی باڵای فدراڵی ئێراق

حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەولێر ڕێز دەگرێ لە دەنگی دادگەی باڵای فدراڵی ئێراق لەبارەی ماددەی یەکی دەستوور.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەو بەیاننامەدا هیوای خواست: ئەو پرسە، بوارخۆشکەر بێ بۆ دەسپێکرانی وتووێژی گشتداگری نێوان بەغداو هەولێر. ئەو وتووێژانەی ببێتەمایەی چارەسەریی کێشەکانی بەردەم و جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی دەستوور.

لەدرێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە؛ بەسەرنجدان بە پێبەندبوونی هەرێمی کوردستان بەدۆزینەوەی ڕێکارێک بۆ چارەسەریی ناکۆکی نێوان حکومەتی فدراڵ و هەرێم، بەشێوازگەلی یاسایی و پێشوازی لەگشت گەڵاڵە دەسپێشخەرییەکان لەوبارەوە بۆ وێنە گەڵاڵەی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ یاسای بنەڕەتی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان، ڕێزدادەنێین لەو شرۆڤەی دادگەی باڵای فدراڵ.

دادگەی باڵای فدراڵ لە دانیشتنی ٦ی نۆڤمبەری٢٠١٧ لەبڕیارێکدا ڕایگەیاند: لەهیچ شوێنێکی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە باس لە درانی ئیزنی جیابوونەوەی چەند ناوچە لە حکومەتی ناوەندی نەکراوەو هەموو بەرپرسانی حکومەتی فدراڵی ئێراق ئەرکمەندن بە پاراستنی یەکپارچەیی وڵات.

بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە بەپێداگریی مەسعوود بارزانی لە٢٥ی سیپتەمبەری ئەمساڵ بەڕێوە چوو، کێشەو ناکۆکی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستانی تاوپێدا.

Nov 14, 2017 17:57 Asia/Tehran
بۆچوونت