• ئامادەیی دەربڕینی بارزانی بۆ ناردنی زانیاریی دراوی هەناردەی نەوت بۆ بەغدا

"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە چوارچێوی باشتر کردنی پێوەندییەکانی هەرێم و دەوڵەتی بەغدا، ڕایگەیاند ئامادەیە زانیارییەکانی هاوپێوەند بەب هەناردەی نەوتی ئەم ناوچەیە بخاتە بەردەستی بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ "نێچیرڤان بارزانی" ڕۆژی دووشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا لە هەولێر، بە ئاماژە بە ئامادەیی بۆ ناردنی دۆسییەی نەوتی کوردستانی ئێراق بە وردیاتی تۆکمە و تەواوەوە بۆ دەوڵەتی ناوەندیی لە بەغدا وتی: بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بێتوو پێویست بێ، ئەم دۆسییەیە بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر دەخاتە بەردەستی پەرلەمانی ئێراق.

دەوڵەتی ئێراق بۆ دەست پێ کردنی وتووێژی سیاسی لەگەڵ هەولێر هەندێ شەرت و مەرجی داناوە لەوان هەڵوەشاندنەوەی فەرمیانەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی نایاسایی جیابوونەوە، رادەست کردنەوەی هەموو بوارگەی سەرسنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، رادەست کردنی داهاتی نەوتی و غەیرە نەوتی و داهاتی سەر باج لە ناوچەی کوردستانی ئێراق بە دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا.

پێنجشەممەی رابردوویش لێژنەیەک لە ناوچەی کوردستانی ئێراقەوە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد. ''حەیدەر عەبادی" لەم دیدارەدا ، پێی داگرت لە سەر پێویستیی یەکێتی و یەکدەنگی هەموو گرووپ و لایەنە ئێراقییەکان.

 

Jan 09, 2018 10:58 Asia/Tehran
بۆچوونت