• بەرهەم ساڵح بۆسەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا

بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ کۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی دیموکراسی دادپەروەری لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.پەیامنێری خەندان لە شاری سلێمانی رایگەیاند، "بەرهەم ساڵح بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە کرایە سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی دادپەروەری".

وتیشی، "بەرهەم ساڵح بە627 دەنگی ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردرا".

هەڵبژاردنی سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی دادپەروەری لەکاتێکدایە پێشتر پەیڕەوی گشتی هاوپەیمانێتییەکە پەسەندکرابوو، هەروەها ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکە دەنگیان بە  هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەکە دابوو".

قەوارەی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری رۆژی 16ی ئەیلولی ساڵی رابردوو لەلایەن رێپێدراوی یاسایی دکتۆر بەرهەم ساڵح-ەوە لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان تۆمارکرا.هەروەھا 27ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەرگرت.

Jan 10, 2018 17:44 Asia/Tehran
بۆچوونت