• بەرهەم ساڵح بەنیازە پارتێکی نوێ لە کوردستانی ئێراق پێک بێنێ

"بەرهەم ساڵح" جێگری یەکەمی "جەلا تاڵەبانی" سەرۆکی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لەو پارتە دابڕا.

دوابەدوای تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی لە نێوان گرووپ و کۆتلە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراق و پەرەسەندنی شەڕی مێدیایی لە نێوان دوو پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی)؛ بەرهەم ساڵح لە کەسایەتییە بەناوبانگە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراق، داخوازی هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی هێنایە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلکەوسەر؛ "بەرهەم ساڵح" کە دوابەدوای نەخۆشیی تاڵەبانی لەگەڵ ژمارێک لە ئەندامانی دیکەی یەکێتی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوە بردنی کاروباری یەکێتی کێشە و ناکۆکی کەوتبووە نێوانیان، ڕۆژی چوارشەممە بە بەڕێوەبردنی یەکەم کۆنگرەی پارتی نوێی خۆی بە ناوی "کۆنگرەی یەکەمی هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و داد" بە ئامادەبوونی ٥٠٠ ئەندامی ئەم لیستە، بە ئاشکرا لێبڕاوانەترین هەنگاوی خۆی لە پێناو ماڵاوایی کردن لە یەکێتی نیشتمانی هەڵگرت.

"بەرهەم ساڵح" پێشتریش لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کوردستانی ئێراق، جەختی کردبوو لە سەر پێویستیی تەعامول و ڕاهاتن لەگەڵ بەغدا و  پێکهاتنی دەوڵەتێکی کاتی لە کوردستانی ئێراقی بە پێویست زانیبوو.

"ڕێبوار کەریم" وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و داد لە وتووێژ لەگەڵ مێدیاکاندا سەبارەت بە بەڕێوە چوونی کۆنگرەی یەکەمی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و داد وتی: ئەم هاوپەیمانییە کە بەشێکی زۆری ئەندامانی، لاوان و ژنان پێکیان هێناوە، یەکەم کۆنگرەی خۆی بۆ دەسنیشان کردنی سەرۆک و پەسەن کردنی پرۆگرامی نێوخۆیی بەڕێوە برد.

پاش ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق نەیتوانی بەڕێوەبەری گشتی هەڵبژێرێ ، سێهەمی ژانڤییە مەکتەبی سیاسیی ئەم پارتە هەڵوەشایەوە.

ناوچەی کوردستانی ئێراق ساڵی ٢٠١٧ی لە کاتێکدا کۆتایی پێهێنا کە هەڵەی ستراتژیکی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوە بردنی گشتپرسی بۆ جیابوونەوە لە ئێراق، کێشە و قەیرانەکانی ئەم ناوچەیەی کردە دووهێندە.

Jan 11, 2018 10:45 Asia/Tehran
بۆچوونت