• وتەبێژی هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە: بۆ بەدەستەوە گرتنی دەستەڵات هەوڵ دەدەین

وتەبێژی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەریی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەرهەم ساڵح لە سەر هەوڵی ئەم هاوپەیمانییە بۆ گەییشتن بە دەستەڵات لە هەرێمی کوردستاندا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، ڕێبوار کەریم لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی سومریەنیوز وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ڕاوەستان لە بەرامبەر پاوانکەرانی دەستەڵات لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پێشێلکەرانی مافی شارومەندانەکانی، وتی: هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری بۆ گەییشتن بە دەستەڵات لە هەرێمی کوردستاندا هەوڵ دەدا.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێستاکە جۆرێک هیوابڕاوی و نائومێدی بە سەر کۆمەڵگای کوردستان و عێراقدا زاڵەو واهەڵدەگرێ کە هاوپەیمانی و یان بزوتنەوەیەک بۆ وەدی هاتنی دادپەروەرییەکی ڕاستەقینە لەنێو ئەم کۆمەڵگایەدا پێک بێت ، پێشبینیی ئەوەی کرد کە هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری لە لایەن زۆرێک لە شارومەندانی بەشخوراوی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ بکرێت.

ناوبراو وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی هەڵگیرانی هەنگاوگەلی هاوبەش لە نێوان پارتە سیاسییە کوردییەکاندا لە سەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن بە مەبەستی دامەزرانی دادپەروەری وتیشی : هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری بۆ گەییشتن بە دەستەڵات لە هەرێمی کوردستاندا هەوڵ دەدا.

Jan 11, 2018 17:27 Asia/Tehran
بۆچوونت