• چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ پاپا فرانسیسی ڕێبەری مەزهەبیی کاتۆلیکەکانی جیهان لە ڤاتیکان دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا لە ڕۆم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆم لە هەرێم لەمانگی سیپتەمبەر، دوێنێ هەینی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا فرانسیس لەبارەی بارودۆخی کوردستانی عێراق و مەسیحییانی هەرێم وتووێژی کرد.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی ڤاتیکانی کردووە.

بەرلە دزەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەشە جیاجیاکانی باکوور و رۆژاوای عێراق، نزیک بە٤٠٠هەزار مەسیحی لە عێراق دەژیان، بەڵام پاش تاوانکارییەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچە داگیرکراوەکانی عێراق، زۆربەیان ناچار بوون ئەو وڵاتە جێ بێڵن.

Jan 13, 2018 08:13 Asia/Tehran
بۆچوونت