• ناڕوون بوونی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمان و کۆمسیۆنە باڵاکانی هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمی ناوچەی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم ناوچەیە بە بێ هیچ دەسکەوتێک کۆتایی هات.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی؛ لەو کۆبوونەوەی کە بۆ دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامادە بوونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەڕێوە چوو، کاتی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە دیاری نەکرا و دەبێ لەم بوارەدا لەگەڵ پارتەکان راوێژ بکەین.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: هیچ تەگەرەیک لە بەردەم بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە کوردستانی عێراقدا بەدی ناکرێ بەڵام بێ گومان دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە راوێژ و هەواهەنگی لەگەڵ پارتەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کرد؛ کۆمیسیۆنە باڵاکانی هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم لەو کۆبوونەوەیەدا ئەرکی ئەوەیان خرایە ئەستۆ کە بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی راوێژکاری لەگەڵ پارتەکانی کوردستانی عێراق کاتی ورد و درووستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کوردستانی عێراق دیاری بکەن.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خوازیاری دابین کرانی ڕێگا و ڕێکاری یاسایی ببوو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هێشتا سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی کوردستانی عێراق یەکدەنگ و یەک بیر و ڕا نین و پێشبینی دەکرێ ئەو هەڵبژاردنانە بکەوێتە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە ١٢ی مانگی مەی.

Feb 08, 2018 09:39 Asia/Tehran
بۆچوونت