• کونتڕۆڵی فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی لە داهاتوویەکی نزیک دا

دەوڵەتی ناوەندی ئێراق باسی کرد لە چاودێری هەمە لایەنە بەسه ر فڕگەکان و دامەزراوە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە داهاتووی نزیکدا

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕوژی دووشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران و  بە گێرانەوە لە ڕوسیا ئەلیوم  سەعید حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی  مێدیایی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق وتی : بەرپرسانی دەوڵەتی فیدڕاڵ  لە سەر دوو فڕگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق چاودێری هەمە لایەنەیان هەیە و فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەم زووانە بۆ فڕینە نێونەتەوەییەکان دەکرێتەوە . ئەلحەدیسی وتیشی  فەرمانبەرانی دەوڵەتی فیدڕاڵ لە هەموو بەشەکانی هاوپەیوەند بە گومرک  ؛ڤیزە و بەشی ئاسایشی بەشدارن و دوای ئەوە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا و تا دە ڕۆژی دیکە ؛ هەڵوەشانەوەی قەدەغەی فڕینە نێونەتەوەییەکان لە فڕگەکانی هەولێر و سلێمانی ڕابگەیندرێت . پێشتریش وتەبێژی  دەوڵەتی   ئێراق باسی کرد بوو لە ڕەزامەندی کاربەدەستانی هەولێر لە گەڵ  دانی فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بە بەغدا . کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە بیست و پێنجەمی  سێپتامبری ساڵی ڕابردوو  بە ئامانجی  جیایی کوردستانی لە ئێراق  بەڕێوە چوو   پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدای  ئاڵۆز کرد  دەوڵەتی ئێراق  بۆ  دەسپێکی  وتووێژە سیاسیەکان لە گەڵ هەولێر مەرجگەلێکی بۆ وێنە  ڕاگەیندرانی فەرمی هەڵوەشانەوەی  ئاکامی کۆپرسی نایاسایی دانەوەی هەموو تێپەڕگاکانی  سنووری و فڕگەکان  ؛ دانی داهاتە نەوتی و نانەوتیەکان و داهاتی  ماڵیاتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەوڵەتی ناوەندی بەغدای  دیاری کرد . 

 

 

سەرپەیڤ

Mar 12, 2018 18:13 Asia/Tehran
بۆچوونت