• سیاسەت وانی کوردی عێراقی : ئەمریکا دۆستی کوردەکان نیە

سەرۆکی بزوتنەوەی چاکسازی وگەشە لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق وتی: ئەمریکا دوستی کورد نیە وئەم وڵاتە لە ناوچە کوردنشینەکان دەورێکی پیس دەگیڕێت.

" محەممەد بازیانی" سەرۆکی بزوتنەوەی چاکسازی وگەشە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا لە بارەی ئامادەبوونی  سەربازیی ئەمریکا لە عێراق وسووریا وتی: ئەمریکیەکان تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لە بەرچاودەگرن وبیر لە خەڵکی ئەم وڵاتانە ، لەوان کوردەکان ناکەنەوە.

محەممەد بازیانی پیداگری کرد: بە هیچ لەونێک نابێ فرێوی درۆشمەکانی ئەمریکا بخۆین وئەوان بە هاوپەیمان ویەکگرتووی کورد بزانین .

ئەمریکیەکان کە لەساڵی دووهەزارو یازدە بە هۆی شکست وناکارامەییەکانی بەردەوام، ناچار بە بەجێ هێشتنی عیراق ببوون ، سێ ساڵ دوایی بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستەکانی داعش جاریکی تر هاتنە ناو ئەم وڵاتەوە.

بە ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتن بە تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق لە کۆتایی سآڵی دووهەزارو حەفدە ، زۆرێک لە پارت وحیزب ، کەسایەتیەکان ومیدیا کانی عێراقی بە ئاماژەدان بە مونتەفی کردنی بیانووی مانەوەی سەربازنی بیانی لە عێراق، فرەتر لەجاران خوازیاری  چوونی ئەم سەربازانە کە زۆربەیان ئەمریکایین ،بوون.

پەرلەمانی عێراقیش بە تازەیی لە پەسەن کراوەیەک دا لەدەوڵەت داوای کرد خشتەی کات بەندی کراوبۆ چوونەدەری هێزە سەربازیە بیانیەکان لەم وڵاتە دیاری بکات. ڕاپۆرەکان باس لەوەدەکەن نێزیک بە نۆ هەزار هێزی ئەمریکایی لەعێراق دان. 

سەرپەیڤ

Mar 13, 2018 18:52 Asia/Tehran
بۆچوونت