• نەوەی نوێ یەکێتی و پارتی بە بەرپرسیار لە ساختەکاری دەزانێت

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تەنها یەکێتی و پارتی لە ساختەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەرپرسیارن و دەڵێن " دەرگامان کراوە دەبێت بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم".

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئایاری 2018، جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدا.

رابون مەعروف، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، دەرگایان کراوە دەبێت بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم، وتیشی "ساختەکارییەکە تەنها لە بەشیێکی کوردستان نەبووە، بەڵکو لە تەواوی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و لەو ناوچانە کراوە، کە یەکێتی و پارتی دەسەڵاتیان تیایدا هەیە".

ئاماژەی بەوەش کرد، نەهاوپەیمانی دەکەن و نە حکومەت پێکدێنن، بەڵام ئامادەن لەگەڵ ئەو هێزانەی کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ناڕازین، کاری هاوبەش ئەنجامبدەن و ڕاشیگەیاند، "هەروک پێشبینیمان دەکرد، ئێمە سەلماندمان نەوەی نوێ هی جەماوەری بەهێزە و وێڕای ساختەکاری نەیانتوانی سەرکەوتنی نەوەی نوێ بشارنەوە"

ڕابوون مەعروف ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لەو هێزانە نین لەبەر فشارەکانی یەکێتـی و پارتی چۆک دابدەن و ڕابەرایەتی کۆتایی بەو حزبانە دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە "دلاوەری‌ حاجی‌ عوسمان"، هەڵسوڕاوی‌ دیاری‌ گۆڕان بە رۆژنامەی ئاوێنەی‌ راگەیاندووه‌: "ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان ساختەکاریی‌ و گزییەکی‌ گەورەیە لەبزووتنەوەی‌ گۆڕان کراوە، لەیەک دەنگی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان خۆشنابین".وتیشی‌: "هەموو رێگەیەکی‌ ئاشتیانە دەگرینەبەر، بۆ دەستخستنەوەی‌ دەنگەکانی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان، بەڵام ئەگەر ئەو کارە سودی‌ نەبوو، ئەوا رێگەی‌ دیکەی‌ زۆر بیگرینەبەر‌و تاقیان بکەینەوە".

 

بەپێی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی‌ کوردستان پارتی‌ یەکەم‌ و یەکێتی‌ دووەم‌ و بزوتنەوەی‌ گۆڕان سێهەمە، جگە لە پارتی ‌‌و یەکێتی‌ هەموو لایەنەکانی‌ دیکە لە ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان بەگومانن‌ و پێیانوایە ساختەکاریی ئەنجامدراوە، ناڕەزایی‌ دەربڕین بەرامبەر بەو ئەنجامانە، ئێوارەی‌ شەممەی‌ رابردوو، گرژی‌‌ و ئاڵۆزی‌‌ و تەق‌ و تۆقی‌ لەنێوان یەکێتی‌‌ و گۆڕان لێکەوتەوە و هێرش کرایه‌ سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

 

Characters: 257 ,Words: 39 ,Lines: 3

متن خبر

ئادار 15, 2018 16:33 Asia/Tehran
بۆچوونت