• یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان : پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق لە پاوانی هیچ یەک لە پارتە کوردەکاندا  نیە

یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێداگری کرد لەسەر نەیاریەتی خۆی لە گەڵ هاتنە ئارای ناوی هێندێک لە بەربژارانی کۆرد بۆ گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، ئەحمەد حاجی ڕەشید  لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی " ئەلمەعلوومە " بە وتنی  ئەوەی کە پۆستی  سەرۆک کۆماریەتی ئێراق لە دەستی  هیچ کام لە پارتەکان و کەسایەتیەکاندا نیە ، وتی : بڵاو بوونەوەی ناوی هێندێک لە بەربژاران بۆ گرتنی پۆستی  سەرۆک کۆماریەتی  ئێراق ، لە لایەن هیچ کام  لە پارتە کوردستانیەکان بۆ وێنە کۆمەڵی ئیسلامی قبوولکرا و  نیە و پشت ڕاست نەکراوەتەوە . ئه حمه دی حاجی ڕەشید  وێڕای  ئاماژە بەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان   بۆ گرتنی پۆستی  سەرۆک کۆماریەتی  ئێراق پێداگری  دەکات  وتیشی  : ئەو پێداگرییەی   پارتی لە لایەن کۆمەڵی ئیسلامیەوە  قەبووڵکراو نیە بۆیە ئەو پارتە بۆ ڕاگەیندرانی هەڵوێستی خۆی لەو بارەوە چاوەڕوانی  ڕاگەیندرانی  ئاکامی فەرمی هەڵبژاردنە پەرلەمانیە کانە .

Aug 06, 2018 17:22 Asia/Tehran
بۆچوونت