• پەیامی

پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ( پارتی ) وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەو پارتە پوستی سەرۆک کۆمایەتی ئێراق بە مافی خۆی دەزانی جەختی کرد کە ئامادەی ڕێککەوتن لە سەر ئەو پرسە لە گەڵ یەکێتیی نیشتمانیە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس جەعفەر ئیمنکی لە ڕێبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ( پارتی 9  وتی : پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی هەیە لەسەر مافی ئەو پارتە بۆ گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق بەڵام  ئامادەی ڕێککەوتن لە گەڵ یەکێتیی  و پارتەکانی دیکەی کوردستانە . جەعفەری ئیمینکی  لە  سەرانی " پەدەکە " و جێگری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق هەروەها وتی  : پارتی دیموکراتی کوردستان بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە نەیاری ئەو بڕاویە یە  کە  پۆستی  سەرۆک کۆماریەتی ئێراق  پشکی  هەمیشەیی  یەکێک لە  پارتە  کوردستانیەکانە . ئیمینکی  دیاریکرانی  بەربژار لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراقی  وەدرۆ خستەوە . لە ماوەی ڕوژانی  ئەم دواییە ڕاپۆڕتگەلێک سەبارەت بە دیاریکرانی فازل میرانی سکرتێری  نووسینگەی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و هوشیار زێباری ئەندامی نووسینگەی سیاسی  ئەو پارتە بۆ گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراقی بڵاو کرا بوو.  پارتی دیموکراتی کوردستان بە 25 کورسی لە نێوان پارتە کودستانیەکان لە پەرلەمانی ئێراق لە سەروودا ڕاوەستاوە . بە پێی ڕاپۆڕتەکان " پەدەکە بە نیازە لە هەمبەر گرتنی  پوستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق  لە لایەن یەکێتی نیشتمانیەوە ئیمتیازگەلێک لەو پارتە وەر بگرێ . لە ماوەی  خولەکانی ڕابردوو دا  پۆستی سەرۆکایەتی ئێراق دراوە بە کوردەکان و  یەکێتیی نیشتمانی .  چاودێرانی ڕووداوەکانی ئێراق گرتنی پارێزگاریی کەرکووک  لە لایەن  " پەدەکە " وە   بە یەکێک لە ئیمتیازەکان دەزانن  کە ئەو پارتە بە دوای  گرتنی ئەو پوستە  لە یەکێتین  لە هەمبەر ڕەزامەندی لە گەڵ  دانی   پوستی سەرۆک کۆماریەتی  ئێراق بە یەکێتیە .

Sep 16, 2018 17:55 Asia/Tehran
بۆچوونت