• ڕاگەیندرانی داواکاری کوردەکان بە سەرۆک وەزیرانی نوێ ئێراق لە لایەن پارتی دیموکرات

سەرۆکی فڕاکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە ئەو فڕاکسیونە یادداشتێکی بریتی لە 21 داواکاری سەرەکی کوردەکان لە دەوڵەتی نوێ ئێراقیان داوەتە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و چاوەڕوانی وڵامی ناوبراو بە و داواکاریانەن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، ڤیان  سەبری  لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند  کە  فڕاکسیونی  ئەو پارتە لە پەرلەمانی  ئێراق ، داواکاری کوردەکانی لە دەوڵەتی نوێ ئێراقی لە یادداشتێکدا کە بریتی لە 21 بڕگەیە ، داوەتە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی نوێ ئێراق و چاوەڕوانی  وڵامی  ناوبراو بە داخوازی کوردەکان و هێنانە ئارای لە پەرلەمانی  ئێراقن . سەرۆکی فڕاکسیونی پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی   ئێراق وتیشی کە داواکاریەکان لە دەوڵەتی   ئێراق  بڕیتیە  لە   جێ بە جێ کرانی  بڕگەکانی دەستووری  ئێراق ، بۆ وێنە  بڕگەی 140 هاوپەیوەند بە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان  ، دانی مووچەی هاوپەیوەند بە پێشمەرگەکان  ، جووتیارانی هەرێم ،    قەرەبوو کردنی خەسارەکانی  بە جێ ماوان و قوربانیەکانی  ئەنفال  و بەرە کوژی  لە هەرێم و بەرگرتن لە بەکارگرتنی هێزی سەربازی و ئەرتەشی ئێراق دژی کوردەکان و هەرێمی کوردستان جێ بە جێ کرانی هاوسەنگی ڕێککەوتن و بەشداری ڕاستەقینە لە ئێراق و  دانی مافی کوردەکان لە پۆستەکانی دەسەڵاتداریەتی و سەربازی  پەیوەندیە  دەرەوەییەکان . ناوبراو جەختی کرد کە کوردەکان دەیانەێ کێشەکانی نێوان دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێت و قۆناغی هەنووکەیی  دەوڵەتی ئێراقیش قۆناغی  ئاراستە کردنی  یادداشت و هێنانەئارای پێشنیارەکان و داواکاریەکان و وتووێژە .

Nov 04, 2018 16:35 Asia/Tehran
بۆچوونت