• ئەمریکا داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر تەڤگەری ئازادی نێزیک لە پە.کە.کە لە سلێمانی پێووشوێن دەگرێت

نوێنەری پارتی بزوتنەوەی ئازادی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کەدەبیری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە مەڕ داسەپانی زەخت وگوشار بە سەر ئەم پارتە وەکوو پارتی تەڤگەری ئازادی نێزیک لە پە.کە،کە دەس ئەداتە لێکدانەوە وتوێژینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەماوەی حەوتەی ڕابردوو هێزەکانی ئەمنیەتی پارێزگەی سلێمانی ، دوابەدوای دەرکرانی فەرمانی قوبادتاڵەبانی لە ڕێبەرانی باڵای یەکیەتی نیشتمانی وجێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، لەمەڕ پێشگیری وقەدەغەی چالاکی حیزبەکانی بێ بەڵگە نامە لە هەرێم، دەستی دایە داخرانی نوسینگەکانی پارتی تەڤگەری ئازادی کە وەکوو پارتێکی نێزیک لە پە،کە،کە لە هەرێم دێتە ئەژمار .لەم بارەوە ماڵپەڕی هەواڵی ژیان ڕاپۆرتی دا کە یسرا ڕەجەب نوێنەری پارتی تەڤگەری ئازادی لە پەرلە مانی عێراق ، ڕایگەیاندووە کە دیداروچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کریستوفیر کوج سکرتێری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق وبەرپرسی کاروباری سیاسی باڵوێزخانە وکاروباری مافی مرۆڤ لە ڕٶژهەڵاتی ناڤین وعێراق ، ئەنجام داوەو لە ماوەی ئەم دیدار وچاوپێکەوتنە داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر پارتی تەڤگەری ئازادی وداخرانی نوسینگەی پارتەکەی هێناوەتە ئاراوە. یسری ڕەجەب وتی کە لەم دیدارەدا ئاماژەی کردووە کە دۆخی مافی مرۆڤ وئازادی بیروڕادەربڕین لە هەرێم نالەدبار بووە وئیزنی چالاکی لە بواری سیاسی هەرێم بە ڕەوت ولایەنەکانی ئازادیخواز نادرێت. هەروەها وتی کە کریستوفر کوج داسەپانی زەخت وگوشار لە پارتی تەڤگەری ئازادی نێزیک لە پە.کە.کە وداخرانی نوسینگەکەی لە شارەکانی پارێزگەی سلێمانی بنپێکەری ئاشکرای مافی مرۆڤ زانیوە وسەری سوڕماوە کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بنەمای فیدرالیسمی بنپێکردووە ولە حاڵێکد الە تەڤگەری ئازادی بەڵگەی چالای خۆی لە دەوڵەتی عێراق وەرگرتووە وئیزنی چالاکی لە وڵات هەیە ، چالاکیەکانی ئەم حیزبە ی قەدەغە کردووە ونوسینگەکانی داخستووە. یسری ڕەجەب پیداگری کردووە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە لەمەر پرسی داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر تەڤگەری ئازادی ، توێژینەوەی کردووە پرسی داخرانی نوسینگەی حێزبەکە لێک ئەداتەوە. ئەمەلە حاڵێکدا یە کە دەوڵەتی ئەمریکا لە حەوتەکانی ڕابردوو بە تیرۆریست زانینی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ.ک.،کە خەڵاتی ملیۆن دولاری بۆ یارمەتی لە دەسگیر کرانی ڕێبەرانی ئەم حیزبە دیاری کردووە.

Dec 04, 2018 18:00 Asia/Tehran
بۆچوونت