• هەنگاوی  دەوڵەتی ئێران بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ون بووی حەلەبجە

سکرتێری کۆمەڵی قوربانیانی حەلەبجە ڕایگەیاند کە بە دوای داخوازی ئەو کۆمەڵە لەمەو بەدوا بەڵگەی شۆناسی هەموو منداڵانی حەلەبجە کە لە ئێران دەدوزرێنەوە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە پشت ڕاست دەکرێتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ؛ لوقمان عەبدولقادر لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی  هەواڵیی  ئێس  ئێن ئێن  وتی  کە  دەوڵەتی ئێران  بە کۆمەڵی  قوربانیانی  کیمیایی  حەلەبجە  ڕایگەیاندووە  کە  ئێستاکە  ژومارێکی زۆر  لە منداڵانی  حەلەبجەیی  کە لە کاتی بوردمانی کیمیایی حەلەبجە ی گواستراونەتەوە بە ئێران  لەو وڵاتە بەسەر دەبەن و بۆ ئەوان ناسنامەی  ئێرانی دەرکراوە و لە لایەن  بنەماڵەکانی  ئێرانیەوە  وەک منداڵی خۆیان قەبووڵ کراون . سکرتێری کۆمەڵی قوربانیانی  حەلەبجە  وتیشی  کە ئەو  کۆمەڵە بەرلەوەش  داوای لە دەوڵەتی   ئێران کردووە کە میکانیسمێک بۆ ناساندن و دۆزینەوەی  ئەو منداڵانە لە ئێرانی  بگردرێتە بەر  . ناوبراو وتیشی کە ئەو کومەڵە  پێشتریش  بە فەرمی  داوای  لە   پەرلەمانی ئێراق کردبوو  تا لە ڕێگای پەرلەمانەوە  هاوکاری و هاوئاهەنگی لە گەڵ دامەزراوەکانی هاوپەیوەند بکەن   بۆ لێکدانەوەی  دوسیەی بنەماڵەکان و کەسانێک کە لە مێژووی  بوردمانی کیمایی  حەلەبچە لە نەخوشخانەکانی  ئێرانی دا  خەوێندراون  و لەو ڕێگایەوە بۆ دۆزینەوەی منداڵان و کەسانی ون بوو ی حەلەبجە هەوڵ بدرێت .   هەروەها وتی  کە بە دوای  ئەو داخوازیانە  دەوڵەتی ئێران  بڕیاری داوە  کە   لەوەوبەدوا وەزارەتی  ناوخۆی  ئەو وڵاتەش بەڵگەکانی شۆناسی هەموو  ئەو کەسانەی کە لە ژێر ناوی منداڵانی ون بووی حەلەبجە لەو وڵاتە ناسێندراون لە ڕێگای  ڕێکارەکانی یاساییەوە  پشت ڕاست بکاتەوە .

Dec 06, 2018 15:58 Asia/Tehran
بۆچوونت