• درێژکرانەوەی ماوەی مانەوەی سەربازانی سوئیدی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان

پەرلەمانی سوئید ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە و چالاکی سەربازی و ڕاهێنانی ئەوانی بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  ماڵپەڕی فەرمی پ ارتی دیموکراتی کوردستان ڕاپۆڕتی دا کە پەرلەمانی   سوئید  بە پەسەن کرانی   پەسەند کراوەیەک ماوەی مانەوەی  سەربازانی ئەو وڵاتەی لە ئێراق و هەرێمی کوردستانی کە سەرقاڵی چالاکی سەربازی و ڕاوێژکارین  بۆ ماوەی   ساڵێک درێژ کردووەتەوە . بە پێی ئەو پەسەن کراوەیە  لە چوارچێوی   شەڕ بە دژی داعش و خەبات بە دژی تڕوڕ تا 19 دیسامبری 2019 لە ئێراق و هەرێم دەمێننەوە و درێژە ئەدەن بە  ڕاهێنانی سەربازی  بە هێزە ئێراقیەکان .

Dec 06, 2018 18:57 Asia/Tehran
بۆچوونت