• یه‌کێتی ئه‌وروپا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌خوازێت

باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق پیرۆزبایى له‌ کاندیدکردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد.

رامۆن بلێکوا، باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نووسیوویه‌تی "پیرۆزبایی له‌ کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌م بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌که‌م به‌ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ردووکیان ده‌خوازم له‌ پۆسته‌ نوێکانیان".

Dec 07, 2018 17:45 Asia/Tehran
بۆچوونت