Dec 09, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • ئاڵمان یارمەتیدان بە هەرێمی کوردستان درێژە پێ دەدات

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ جێگری سەرۆکی حەشیمەتی لاوانی سیاسی جیهان، لەسەر درێژەی یارمەتی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پێداگری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئورسولا ون درلاین،  لە پەراوێزی سی و یەکەمین کۆنگرەی پارتی مەسیحی دیمۆکراتی ئاڵمان لەگەڵ فەلاح حەسەن  جێگری سەرۆکی حەشیمەتی لاوانی سیاسی جیهان و نوێنەری لاوانی  پارتی دیمۆکراتی کوردستان، دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لەم دیدارە ڕایگەیاندووە کە یارمەتییەکانی ئەم وڵاتە بۆ  هەرێمی کوردستان لە بواری جۆربەجور و داکۆکی لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت.

ناوبراو هەروەها داکۆکی خۆی لە کابینەی دەوڵەتی نوێی هەرێم کە بڕیارە بەم زووانە پێک بێت، ڕاگەیاندووە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە پارتی  دیمۆکراتی کوردستان بە هەبوونی چل وپێنج کورسی لە سەرجەم  سەدویازدە کورسی پەرلەمانی هەرێم وەک پارتی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، مەسرور بارزانی  ئەندامی باڵای پارت و بەرپرسی  ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی وەک بەربژاری پارتی  بۆ بەدەست هێنانی  پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ، دیاری کردووە.

بۆچوونت