Jan 08, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • داواکاری بۆ زیاد کردنی زمانی هەورامی بە زمانی فێرکاری لە هەرێمی کوردستان

بەرپرسی ڕێکخراوی جەماوەریی هەرێمی خورمال لە هەرێمی کوردستان سەربە هەڵەبجە، بە ڕادەست کردنی داواکارییەک بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، داوای زیاد کردنی زمانی هەورامی وەک بەکێک لە باڵەکانی زمانی کورد بە زمانی پەروەردەیی لە قوتابخانەکانی هەرێمیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس   سامان  نامق  لە پرێس کۆنفرانسێک دا  ڕایگەیاند ئەندامانی ڕێکخراوی جەماوەریی خۆرماڵ سەربە  هەڵەبجە لە چاوپێکەوتن  لەگەڵ ئازاد تەوفیق پارێزگاری هەڵەبجە  داوایان کردووە کە زمانی  هەورامی  وەک یەکێک لە باڵەکانی  زمانی کوردی ببێ  بە زمانی پەروەردەیی لە هەرێمی

کوردستان .

ناوبراو هەروەها وتی  کە لەم چاوپێکەوتنە چالاکانی ناوچەی خورماڵ داوایان کردووە  ئەو ناوچەیە ببێ  بە پارێزگە و خزمەتی زۆرتر بگاتە ناوچە و گرفتەکانی ئیداری ئەو ناوچەیە  چارەسەربکرێن.

سامان نامق وتیشی  کە پارێزگەی هەڵەبجە  بە ڕاگەیاندنی داکوکی  کردن لە داواکاری چالاکانی خورماڵ  پێداگری کردووە کە هەموو هەوڵەکانی  بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان و بەتایبەت  خستەبەرباسی داواکاری  زیاد کردنی زمانی هەورامی بە بەرنامەکانی  پەروەردەیی لە قوتابخانەکانی هەرێم بدرێت  و ئەم داواکارییانە لە ڕێگەی  پەرلەمان و دامەزراوەکانی هاوپێوەند لە دەوڵەتی هەرێم پێ و شوێن بگیردرێ.

بۆچوونت