Jan 12, 2019 17:15 Asia/Tehran
  • ئامادەکاری هێزەکانی پێشمەرگە بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ داعش لە خانەقین

فەرماندەی تیپی سێی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە ئەم هێزانە لە ناوچەی خانەقین لە گردوپەڕی دیاڵەی عێراق ، بنکە وبارەگای خۆیان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ داعش وپێشگیری لە دزە وڕەخنەی ئەندامانی داعش بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆ، بەهێز دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە جموجووڵی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی خانەقین لە گردوپەڕی پارێزگەی دیالێ عێراق پەرەی سەندووەو چەند پەلاماریان  لە دژی هێزەکانی سەربازی وئاسایشتی عێراقی ئەنجام داوە وهێزەکانی پێشمەرگە یش لەم ناوچەیە خەریکی ئامادەکاری بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ داعشن.لەم بارەوە سەرهەنگ دلیر شکور فەرماندەی تیپی سێی هێزەکانی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆژنێوزی وت کە هێزەکانی پێشمەرگە دوای کارەساتی شازدەی ئۆکتۆبەر وچوونەدەر لە ناوچە کانی بەرکێشە ، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان لە هێڵەکانی پێوەندی لەگەڵ هێزە عێراقیەکان پاسەوانیان کردوو. ناوبراو وتی کە هێزەکانی پێشمەرگە لە حاڵی حازروبە پەرەسەندنی جموجوڵی داعش دەستی داوە بە پاوەجیی وبەهێزکردنی بنکەکانیان لە خانەقین وتەگبیری پێویستیان بۆ پێشگیری لە دزە وڕەخنەی داعش بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان وبەربەرەکانێ لەگەڵیان دەکارهێناوە. هەروەها وتیشی کە هەتا ئێستاکە ئەندامانی داعش نەیانتوانیوە دزە بکەنە ناو ناوچەکانی ژێڕ کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە ، بەڵام پەرەی بەرچاوی جمووجوڵی داعش ، بووە بە هۆی ڕودانی هەڕەشە لەدژی هەموو ناوچە، چونکە ئەم ناوچانە لەگەڵ مەترسی بۆشایی ئەمنیەتی ڕووبەڕوویە وهێزەکانی ئاسایشتیش توانایی لەناوبردنی ئەم بۆشاییەیان نیە وئەندامانی داعش خۆیان لە ناوگژوگیاکان داشاردوەتەوە. سەرهەنگ دلیر شکوری هەروەها ئامادەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە خانەقین بۆ هاوکاری وهاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراقی لە بەربەرەکانێ لەگەڵ داعش وئەنجام دانی هەڵمەتی سەربازی لە پێناوی دابین کردنی ئەمنیەت  وئاسایشتی ناوچەی ڕاگەیاند.

بۆچوونت