Jan 12, 2019 18:15 Asia/Tehran
  • بەغدا جێگیرکرانی سەربازانی ئەمریکی کشاوە لە سوریا لەهەرێمی کوردستانی پشت ڕاست کردەوە

وتەبێژی ئەرکانی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق، ڕایگەیاند کە بەپێی زانیاریەکانی بەردەم، هێزە ئەمریکییەکان کە لە سوریا دەکشێنەوە، لە هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "یەحیا ڕەسوڵ" لەدیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی "ئێس ئێن ئێن" ڕایگەیاند کە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی هێشتا بەتەواوەتی بڕواپێکراو نییە، هێزە ئەمریکییەکان کە لەخاکی سوریا دەچنە دەر، بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەگوێزرێنەوەو لە پێگەیەکی تایبەتی سەربازی لەهەرێمدا، جێگیر دەکرێن.

وتەبێژی ئەرکانی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق، پێی داگرت، راستبوونی ئەو زانیارییانە جارێ بەشێوەی سەتا سەت پشت ڕاست نەکراوەتەوەو ئەمریکاش ئەو زانیارییانەی پشت ڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام دەگوترێ کە  هێزە ئەمریکییەکان پاش چوونەدەر لە سوریا ناگەڕێندرێنەوە ئەمریکاو لەنوچەیەک لەهەرێم، جێگیر دەکرێن.

ناوبراو وتی کە وەزارەتی بەرگریی عێراق زانیاریی بڕواپێکراوی سەبارەت بە هەبوونی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای هەولێر نییە بەڵام لەهەمان کاتدا ناتوانێ بوونی ئەو پێگانە ڕەت بکاتەوە، ئەو پرسەش پشت ڕاست ناکاتەوە.

پێشتر ژمارێک میدیای هەرێمی کوردستان ڕاپۆریان دابوو ، کە ئەمریکا خەریکی ئامادەکردنی چەندین پێگە لەهەرێمی کوردستانە بەمەبەستی جێگیرکردنی سەربازانی، پاش بردنەدەریان لە سوریا.

 

بۆچوونت