Jan 14, 2019 13:36 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی عێراق: هەولێر لەڕۆژدا ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکا

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی عێراق، بەگێڕانەوە لە وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕی وڵاتانی دیکەی جیهان دەکا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس لەزمان "هۆشیارعەبدوڵڵا سامر غەزبان" ؛ وەزیری نەوتی عێراق لە دانیشتنێکدا لەگەڵ کۆمیسیۆنی ئابووری ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٢٠ هەزاربەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکا.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی عێراق وتی کە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش کە بۆ تاووتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ٢٠١٩ی عێراق و پشکی هەرێم لە بودجەدا، بەڕێوە چوو، ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمان جەختیان لەوە کردووە کە دەبێ بەگوێرەی لێدوانی هۆشیار عەبدوڵڵا، هەرێم بۆ وەرگرتنی پشکی بودجەی خۆی، ئەرکمەند بکرێ بە ڕادەست کردنی٤٢٠هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بە حکومەتی ناوەندی و ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو ڕێژەیە، لە پرۆژەبڕیاری بودجە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژدا ، دیاری کراوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا هەروەها وتی کە ژمارێک پەرلەمانتار لەوەی کە لە بڕگەی جیمی پڕۆژەبڕیاری بودجە، درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجەی هێزی پێشمەرگە گرێدراوی ڕادەست کرانی نەوت لەلایەن هەولێرەوە نەکراوە، ڕەخنەیان گرتووە و پێیان داگرتووە، بڕگەی ناوبراو، دەبێتە هۆ هەتا هەرێم هیچ ئیلزامێکی لەسەر نەبێ بۆ جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتننامە نەوتییەکانی لەگەڵ بەغدا.

لەبەرامبەریشدا نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق جەختیان لەوە کردووە کە حکومەتی عێراق دەبێ مەرجی دیکە دیاری بکات بۆ پێبەندبوون و ئیلتزامی هەرێم بە ڕادەست کردنی نەوت.

بۆچوونت