Feb 17, 2019 12:42 Asia/Tehran
  • مەسروور بارزانی: هەوڵ دەدەین بۆ  ڕاکێشانی پشتیوانیی نێودەڵەتی بەرەو هەرێمی کوردستان

مەسروور بارزانی دوابەدوای دیدار و وتووێژ لەگەڵ وەزیران و کاربەدەستانی دیپلۆماتیکی وڵاتانی جۆربەجۆر لەر پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ، ئەو دیدارانەی بە ئەرێنی و بەسوود وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی کوردستان ٢٤، مەسروور بازرانی بەرپرسی دەزگەی هەوڵگری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هەواڵنێرانی مێدیاکانی هەرێمی وت کە لەو یەک دوو ڕۆژەی لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ بەشەداریی کردووە چەندین دیدار و وتووێژی هەبووە لەگەڵ وەزیران و  بەرپرسانی باڵای ژمارێک لە وڵاتانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیدا. وتیشی: هەروەها لەو دیدارانەدا بیر و ڕامان سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە گۆڕیەوە.

مەسروور بارزانی مەسەلەی کوردەکانی سووریا، پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و باروودۆخی ئابووریی هەرێمی بە سەرەکیتیرین تەوەرەکانی بەرباس لە دیداری لەگەڵ کاربەدەستان و دیپلۆماتانی وڵاتان لە پەراوێزی کۆبونەوەی ئاسایسیی مونیخ ڕاگەیاند و وتی: هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی وڵاتانی دۆست و هاوڕێمان رازی بکەین بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن.

ناوبراو وتیشی: هەروەها مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش یەکێک لەو پرس و بابەتانەی بوو کە بە شێوەی چڕ و پڕ سەبارەت بەوە لەگەڵ وڵاتانێک لە لەو چەن ساڵ شەڕی دژ بە داعش هاوپەیمان و هاوڕێمان بوون وتووێژمان کرد و  بیر و رامان گۆڕییەوە و هیوادارین کە ئەو دیدارانە ببنە هۆی ئەوەی بتوانین یارمەتییەکی زیاتر بەرەو هەرێمی کوردستان ڕابکێشین و داکۆکی و پشتیوانیی نێودەوڵەتیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین.

مەسروور بارزانی کە بەربژاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بە دەست هێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستانەوە لەو کۆبوونەوە ئەمنییەی مونیخ بەشداری کردووە.

بۆچوونت