Mar 17, 2019 14:27 Asia/Tehran
  • پەیامی ئەردوغان بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە

سەرۆک کۆماری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری، ڕێزی گرت لە ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە پەیامەکەیدا نووسی: برینی کیمیابارانی ٣١ ساڵ لەمەوبەری هەڵەبجە کە بووە هۆی گیان لە دەست دانی هەزاران شاروومەندی کورد، هێشتایش ساڕێژ نەبووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەو پەیامەدا هیوای خواست هەموو قوربانیانی ئەو کارەساتە وەبەر  ڕەحمەت و لێبووردەیی کردگار بکەون.

لە پەلاماری شیمیایی ١٦ مارسی ١٩٨٨ سوپای بەعسی ئێراق بۆ سەر شاری هەڵەبجە، ٥هەزار کەسی مەدەنی کوژران و ژمارێکی زیاتریش بریندار  و تووشی نەخۆشی جۆربەجۆر بوون.

بۆچوونت