Aug 10, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • شاندێکی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ٣ داواکاری سەردانی بەغدا دەکات

وابڕیارە دوای پشووەکانی جەژنی قوربان، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدا بکەن‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆبوونەوە بکەن.

هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا دەڵێت: دوای پشووەکانی جەژن شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان دەگەنە بەغدا بۆ گەیشتنە رێکەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەیی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێم.

هێڤیدار ئەحمەد دەشڵێت: بۆ رادەستکردنی نەوتەکەی بە بەغدا هەرێم سێ داواکاری لە حکومەتی فیدراڵی هەیە یەکەم دەستەبەرکردنی ناردنی موچەی فەرمانبەران، دووەم دانانی پشکی هەرێم لەناو بودجەی سیادی عێراق، سیێیەم پێدانی شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی نەوت لەهەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنن و نەوتەکەشی دەبێت رادەستی بەغدا بکرێتەوە.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە پێشبینی دەکرێت لەرووی ئابوورییەوە ساڵی ٢٠٢٠ ساڵی بەهێزی بێت، بەتایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان .

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانەکەی بۆ بەغدا بەڵێنی ئەوەی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، کە هەرێم ئامادەیە بەپێی دەستووری عێراق سەرجەم کێشە هەڵپەسیردراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکات .

بۆچوونت