Aug 14, 2019 17:17 Asia/Tehran
  • نوێنەری کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند: کەمتەرخەمی  بەغدا بە داواکاری کورد بۆ ڤەگەڕانی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان

یەکێ لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق وێڕای وشداری دان سەبارەت بە پەرەی جمووجوولی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، لە کەمتەرخەمی بەغدا بە داواکاری هەرێمی کوردستان بۆ ڤەگەڕانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەم ناوچانە ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە شارپرێس ، شێرکو میروەیس " نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق لەمەر مەترسی پەرەی جمووجوڵی داعش لە عێراق ، وتی: جمووجوڵی وهەڵمەتی سەربازی داعش بە تایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان پەرەی بەرچاوی هەبووە،وپێویستە لە سەروبەندی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچە کێشە لەسەرەکان ، لە نێووان هێزە سەربازیەکانی عێڕاق وهێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ، هاوئاهەنگی وهارێکاری لەئارادابێت. میروەیس ئاماژەیشی کرد: جمووجووڵی ئەندامانی چەکداری داعش لە لایەن سووریاوە بەرەو پارێزگەی نەینەوا هەتا سەلاحەدین ودۆز خۆرماتوو وهەروەها پارێزگەی ئەنبار بە شێوەی بەرچاو پەرەی سەندووە. ناوبراو لەسەر پێویستی بەشداری وبوونی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکێشە لەسەرەکان بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکان پیداگری کرد وڕایگەیاند: بە بێ بوونی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دابین کردنی ئاسایش وئەمنیەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی عێراق کارێکی مەحاڵە وبەبێ بوونی ئەم هێزە ناکرێ بۆشایی ئاسایشتی بەردەم پڕبکرێتەوە وهاوئاهەنگی وهارێکاری نێوان هێزی پێشمەرگە وسوپای عێڕاق پێویستێکی حاشا هەڵنەگرە. نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق، لە کەمتەرخەمی وسەرنج نەدانی بەغدا بە داواکاری هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکێشە لەسەرەکان هەواڵی دا ووێڕای ڕەخنە و گازەندە لەم ڕێکارە ، هۆکەی ناردنی پەیام وزانیاری هەڵە وبێ بنەڕەت لە لایەن فەرماندە میدانیەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بە دەوڵەتی عێراق ڕاگەیاند . لەماوەی چەند ڕۆژی ئەم دواییە شاندێکی تایبەت بە وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وسوپای عێراق، کۆبوونەوەیەکیان بە مەبەستی وتووێژ لەبارەی هاوکاری لە بەرنگاربوونەوەی داعش ئەنجام دا.

بۆچوونت