Aug 15, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی ڕێککەوتن نامەی هاوکاری ئابووری هەمەدان وهەرێمی کوردستان

پارێزگەی هەمەدانی ئێران وهەرێمی کوردستانی عێراق لە بواری گەشەی تیجارەت وبەرپا کردنی پێشانگەی بەرهەم هێنان وهەناردە کردن، ڕێککەوتن نامەی تیجاریان مۆرکرد.

شاندی تیجاری عێراق بە سەرپەرەشتی " شێخ مۆستەفا عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا" سەرۆکی یەکیەتی هاوردەکاران وهەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی سەردان لە پێشانگەی جانتا وپیلاوی هەمەدان لە رٶژئاوای ئێران ، چوار ڕێککەوتن نامەیان بۆ کڕینی بەرهەمەکانی پیلاوی هەمەدان ودابین کردنی بواری هەناردە کردنی ئەم بەرهەمانە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق مۆر کرد. هەروەها شاندی تیجاری عێراق ، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای شارۆچکەکانی پیشەسازی هەمەدان بە مەبەستی بەرپا کردنی پێشانگەی جانتا وپیلاوی هەمەدان لە هەرێمی کوردستانی عێراق مۆر کرد. فرەتر لە یەکە هەزار کارگەی بەرهەم هێنانی پیلاو وجانتای چەرم ، لە پاڕێزگەی هەمەدان چالاکە.

بۆچوونت