Nov 15, 2019 08:20 Asia/Tehran
  • دابەزینی رێژەی بێکاری لە هەرێم

رێکخراوی ئاماری هەرێمی کورڕدستانی عێراق باسی دابەزینی سەتی چوارونیوی رێژەی بێکاری لە هەرێم دەکات.

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس رێکخراوی ئاماری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە بەپێی لێکۆڵینەوەکان ، ئاستی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان ، دوای تێپەڕین لە قەیرانی ئابووری ، ڕوو لە دابەزین بووە و ساڵی 2019 ئەم رێژەیە بۆ سەتی چوارو نیو دابەزیوە .

 ئەم ئامارە ئاماژەی بەوە کردووە بەم حاڵەوە کارتێکەریەکانی قەیرانی ئابووری لە سەر هەرێم هێشتا ماون و لە 18 مانگی رابردوودا 8 هەزار و 625 کەس لە هەرێم پیشەی خۆیان لەدەستداوە .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە رێژەی بێکاریی لە هەرێم لە ساڵی 2013 سەتی شەش و نیو بووە و لە ساڵی 2015 دا دوای قەیرانی ئابووری و بڕانی بودجە لە لایەن بەغداوە گەیشتبۆ سەتی 13 پۆینت 53 .

 رێکخراوی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە باشبوونی پێوەندیی هەرێم و بەغدا کاریگەری هەبووە لەسەر باشتر بوونی رەوشی ئابووریی هەرێم و دابەزینی رێژەی بێکاریی .

بۆچوونت