Nov 15, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • هەڵس وکەوتی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریا دەتوانێ لە هەرێمی کوردستانیش دوپات بێتەوە

ئەندامێکی نووسینگەی ڕامیاریی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا هەربەو جۆرەی کە کوردەکانی سووریای بەردا، دەتوانێ ئەم کارو هەڵس و کەوتەیش لەگەڵ کوردەکانی عێراقیش دوپات بکاتەوە، لەسەر پێویستی پاوەجیی و پتەوبوونی پێوەندی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، قادر عەزیز لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس چاپی هەرێمی کوردستان ولە وەلام بە پرسیار لەبارەی ئەمەکە ئایا هەرێمی کوردستان لە بەر مەترسی دایە ، وتی کە هەرێمیش بەشێک لە ناوچە وگوڕانکاریەکانیەتی ودۆخی شڵەژاو ونالەبار وپڕ لە ئاڵوزی کە ناوچە لە سووریا ، لوبنان وهەتا سودان وتورکیا وعێراقی گرتووەتەوە کارتێەکەریشی لەسەر هەرێم دەبێت ویەکێ لە هەڕەشەکان لە دژی هەرێمیش ناڕەزایەتی ناوخۆیی وناڕەزایەتی شەقامی وجەماوەریە ، چونکە سەرچاوە ووهۆکاری ڕودانی ناڕەزایەتیەکان لە عێراق ولوبنان بێ عەداڵەتی وگەندەڵیە وهەرێمیش توشی ئەم کێشە وگرفتانە بووە وئەگەری ڕودانی ناڕەزایەتی وەکوو ئەمە لە هەرێمیش لە ئارادایە. ناوبراو بە ئاماژەدان بەمەکە ئەمریکا کوردەکانی سووریای  سەرەڕای ئەمەکە وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ داعش شەڕیان کرد بەم شێوەیە بەرداوە ، وتی کە ئەمریکا دەتوانێ ئەم ئاکار وڕەفتارە لەگەڵ کوردەکانی عێراقیش دوپات بکاتەوە وئەوانیش لە کاتی قەیراناوی دا تەنیا بهێلێت وبە چارەنوسی کوردەکانی سووریا دوچاریان بکات.

بۆچوونت