Nov 15, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • وریایی دانی ژنانی چالاکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی نالەباری کووردانی سووریا

چەندکەس لە ژنانی چالاکی هەرێمی کوردستان پاش سەفەر بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا وریاییان دا سەبارەت بە دۆخی شپرزەو نالەباری ئەو ناوچانە لەئاکامی هێرشی قورسی سوپای تورک.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی دوارۆژ، شاندێکی ژنانی چالاکی هەرێمی کوردستان پاش سەفەر بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سوریاو تاووتوێی دۆخی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کەوتوونەتە بەر هێرشی سەربازیی قورسی سوپای تورکیا، گەڕانەوە هەرێم و وشدارییان دا لەمەڕ دۆخی نالەباری ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.

"ژینۆ محەممەد" لە ئەندامانی ئەو وەڤدە رایگەیاند، کوردەکانی سوریا داوایان لەوان کردووە دۆخی مەترسیداری خەڵکی دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا کە لەبەر هێرشی تورکیا، لەدۆخێکی زۆر دژواردا دەژین بەئاگاداریی ڕێکخراوە جیهانییەکان ڕابگەیێنن و خوازیاری هەوڵدان بۆ چارەسەریی ئەو بارودۆخە و راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بوون.

ناوبراو وتیشی، کوردەکانی سوریا لەبارودۆخێکی دژواردان و شەڕی تورکیا دژ بەوان بەقورسی بەردەوامەو زۆرێ لە کەسانی سیڤیل لەبەر کەڵک وەرگرتنی ترکیا لە چەکی شیمیایی وبەتایبەت فۆسفۆری سپی جەستەیان سوتاوە و تەنانەت شاندی ژنانی هەرێمیش لەکاتی مانەوەیان لەو ناوچانە ، لەبەرئاسەواری ئەو زیانە پێستیانە لەئەماندا نەبوون.

هەروەها وتی؛ وەڤدی ژنانی چالاکی هەرێم پاش گەڕانەوە بۆ ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری ژیانی کوردانی سوری و داوا بۆ یارمەتیدانیان لەگەڵ نوێنەرایەتی و کۆنسولخانەی وڵاتانی جیهان لە هەرێم بۆ وێنە ئینگلیز دیداریان کردووەو خوازیاری هەنگاونانی ئەو وڵاتانە بوون بۆڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا.

بۆچوونت