شوبات 15, 2020 11:44 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆبوه‌وه‌

له‌ په‌راوێزی کاره‌کانی یه‌که‌م رۆژی په‌نجاوشه‌شه‌مین کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، مایک پۆمپیۆ کۆبوه‌وه‌.

دوێنێ  لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبووەنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا، پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.

بۆچوونت