شوبات 15, 2020 11:46 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مونیخ پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوێنێ لە شاری مونیخ پێشوازی لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی ئێمە لە گەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

 لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش کرا. 

بۆچوونت