شوبات 16, 2020 08:42 Asia/Tehran
  • بارزانی و ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە و لەسەر چەن خاڵ رێککەوتن

مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی کۆبووەوە و لەسەر چەن خاڵ رێککەوتن.

دوێنێ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی باس لە پێشهاتەکانی رەوشی عێراق و ناوچەکە و بابەتی پێکهێنانی حکومەتی ئینتیقالیی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن:

یەکێک لەو خاڵانە کە جەختی زۆری لە سەر کرا ئەوە بوو کە ئێراق وڵاتی فرەیی و پێکهاتەکانە و هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێ لەبارەی بڕیارە چارەنووس سازەکانی دەوڵەت و داهاتووەکەی تاکڕەوی بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی وڵات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

خاڵی گرینگی دیکە کە دوو لایەن سوور و پێداگر بوون لە سەر ئەوە بوو کە پێویستە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەمووان بکات و هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداریی تێدا بکەن تا یەکانگیریی نیشتمانی و خواستە ئاشتیخوازانەکانی خۆپێشاندەران و بزاڤی جەماوەری، بگرێتە خۆی.

بۆچوونت