ئه‌یلوول 30, 2020 01:31 Asia/Tehran
  • دژەتیرۆری عێراق بەهاوکاریی دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان نۆ ئەندامی داعشیان قۆڵبەست کرد

دژەتیرۆری عێراق بەهاوکاری دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی توانییان نۆ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعش ناس کەن و بیانگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی س سێ شەممە سەرکردایەتیی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا گیرانی نۆ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی نێوان دژەتیرۆری عێراق و دژەتیرۆری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

لیوا «یەحیا رەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێرا ق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد: دەزگای دژەتیرۆر بە هاوکاری لەگەڵ فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی، نۆ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە، ئەو نۆ ئەندامەی داعش، سەر بە ویلایەتی عێراق کەرتی باشور بوونە. 

«یەحیا رەسوڵ» ئەوەشی خستووەتەڕوو کە، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر یاداشتی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیشیان لە دژ گیراوەتە بەر.

سەرپەیڤ

بۆچوونت