تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 11:07 Asia/Tehran
  • بازاڕی قەیسەریە لە شوێنەوارە جوانەکانی ئیسفەھان

بازاڕی قەیسەریە لە بازاڕە مێژووییەکان و نێوبانگ ترین بازاڕەکانی ئێرانە کە چەندین بەشی ھەیە . بازاڕی قەیسەریەی ئیسفەھان لە گەورەترین و رازاوەترین ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتن لە چاخی سەفەوی دا بووە .

ئەم بازاڕە کە ئێستا گەورەترین ناوەندی فرۆشتنی دەسکاری ئیسفەھانە ساڵی 1029 ی کۆچی لە باکووری مەیدانی مێژوویی ئیسفەھان سازکرا . بازاڕی قەیسەریە یان شاھی لە چاخی سەفەوی دا ناوەندی کڕین و فرۆشتنی قوماشی گرانبایی بووە و کۆمپانیا تیجاریەکانی بیانیش لەوێ دوکانیان ھەبووە . 

ئەم بازاڕە بەشی ئیسفەھانی نوێی دەورەی سەفەوی بە شاری سڵجوقیی مەیدانە کۆنەکەی ئەو سەردەمە بەستووەتەوە . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت