حوزه‌یران 16, 2017 17:05 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی سەرکردەکانی داعش لە مووسڵی ئێراق و ڕەققەی سوریا

سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش دوای هەڵاتن لەشارەکانی مووسڵی ئێراق و ڕەققەی سوریا لەشاری مەیادینی سوریا سەقامیان گرتووە.

هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس  بە گێڕانەوە لەسەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاند زۆربەی سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش شارەکانی رەقەی سوریا و مووسڵی ئێراقیان بە جێ هێشتووە و  بەرەو دەیروزووری سوریا هەڵاتوون و لەشاری مەیادین لە سنووری سوریا و ئێراق  سەقامیان گرتووە  .

پارێزگەی نەینەوای ئێراق لە حەڤدەی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزارو شازدە  گۆڕەپانی ئوپراسیۆنی بەربڵاوی هێزی ئێراقی بۆ پاکتاو کردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم پارێزگەیە لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش.

سوپای سوریاش  ئەم دواییە بە گەیشتن بۆ نێو پارێزگەی ڕەقە، چەند گوند و وێستگەیەکی پۆمپاژی نەوتیان لە تاقمی تیرۆریستی داعش وەرگرتەوە  .

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە هۆی داکۆکی ماڵی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی لەوان عەرەبستان، بە پەلامارکردنەسەر  ئێراق و سوریا  بەشگەلێکی ئەم دوو وڵاتەیان داگیرکرد و تاوانکاری زۆریان  ئەنجام داوە.

لەو کاتەوە تائێستا هێزی سوری و ئێراقی زۆرێک لە ناوچە داگیرکراوەکانیان ئازاد کرد.