کوژرانی ١٨٠ تیرۆریست و ٢ سەرکردەی باڵای داعش
حوزهیران 18, 2017 12:43 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە هێرشی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەی تیرۆریستانی داعشی لە دەیرەلزوور هەواڵی دا کە بووە هۆی کوژرانی ١٨٠ چەکداری تەکفیری ئەو گرووپە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە هێرشی شەڕکەرەکانی ئە وڵاتە لە دەیرەلزوور، ١٨٠ چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە و ٢ سەرکردەی باڵاشی لە ڕۆژانی شەش و هەشتی ئەم بانگە کوشتووە.
لە بەیانییەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها لەم بارەیەوە وتراوە کە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە هێرشێکی بەر بڵاوی چەکدارە وەهابییەکانی داعشیان لە شاری دەیرولزوور پووچەڵ کردووەتەوە.
لە ئەو بەیانییەدا هەروەها لە کوژرانی ئەبو یاسین میسری و ئەبو عومەر بلژیکی لە سەرکردە سەرەکییەکانی داعش لە سووریا لە ئەو هێرشانە هەواڵ درابوو.