حوزه‌یران 23, 2017 17:48 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی سوپای سووریا لە ریفی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگەی حومس

سەرچاوەکانی سەربازیی سوری باسی دەستگرتنی سوپای سوریا لە ناوچەی زوهر عەبادەیان کرد لە ڕۆژهەڵاتی گوندی ئەرک لە ریفی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگەی حومس.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ئەم سەرچاوە سەربازییەی سوریا  ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند : یەکەی سوپای سوریا بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانی خۆی  ناوچەی زوهر عەبا ی دوای چەند ئوپراسیۆن خستە دەستی خۆی کە لەم ئۆپراسیۆنەدا ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران و ئوتوموبیل و چەکەمەنی ئەوانیش تێک شکێندرا.

هەرلەم حاڵەدا  هێزی ئاسمانیی سوپای سوریا ئەمڕۆ  پەلاماریان کردەسەر بنکە ومەتەرێز و شوێنی کۆبوونەوەی داعش لە ناوچەکانی ئەبوو تەبابیر، ئەبووفاتور، جب حەبەل و رەسم تەویل لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگەی حومس .

بەرلەمەش سوپای سوریا توانی بووی بەرەو مەیدانی گازیی هیل  لەباکووری ڕۆژهەڵاتی وێستگەی سێی  پۆمپاژی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی تەدمور لە حومس پێشڕەوی بکات .