بەڕێوە چوونی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە سووریا بە بەشداریی بەشار ئەسەد
حوزهیران 25, 2017 13:28 Asia/Tehran
نوێژی جەژنی ڕەمەزان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە شار و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا بە بەشداریی پڕسۆز و خرۆشی موسڵمانان بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "بەشار ئەسد" سەرۆک کۆماری سووریایش لە نوێژی جەژنی ڕەمەزاندا لە مزگەوتی "النوری"ی ناوەڕاستی شاری حەماه هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بەشداریی کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ژمارێک لە کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکانی سووریا لەوان "شێخ بەدرەدین حەسوون" موفتیی گەورەی ئەم وڵاتە لە تەنیشت بەشار ئەسەد نوێژی جەژنیان خوێند.
زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لەوان عەرەبستان، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین، کوەیت، فەلەستین، ئەردەن، سودان، مەسر و سووننەکانی ئێراق و لوبنان ئەمڕۆ (یەکشەممە)یان کردە جەژن.